ترجمه ي كردي دو شعر از مجموعه ((آغوش من از سغر پر است))مترجم :يونس حسيني
راكێشاني زه‌وي
فريادشيري
وه رگێر:يونس حسه‌يني
تا قورسايي سێبه‌ري ئه‌م ديواره
له سه‌رم بێ
سه‌رشۆر دا ئه‌نيشم
له ته‌نيشتي به‌رد و شيشه‌ي شكاوا و
چاو هه‌ڵ ناگرم
له خوێني شوێن پێي براكه‌م
كه بێ سيبه‌ر تي په‌ڕي به به‌رده‌مما
له‌و سه‌ره تا قاڵاوێ بخوێنێ
به‌رد ئه‌گرمه قاڕه قاڕي
كاتێ شوێني چۆڵي باوكم له قاپا
داگير ئه‌كا
به‌ڵام جه‌خار
له گه‌ڵ ياساي داكێشاني زه‌وي دا چيم له ده‌س دێ ؟
ـــــــــــــــــــــ
ئه م وه رگێردراوانه به شێكن له( كتيبي چڵێ له باخ)كه ئاماده‌ي چاپهشکا
شکان
فريادشيري
وه رگێر:يونس حسه‌يني
ئه‌گه‌ر ئاوينه‌ش ببه‌ستن
له كه‌لاوه كانه‌وه دێمه‌وه
له ده‌قي به‌رده نووسه كه‌وناراكان
به تاريكي رێگه‌ما چرا هه‌ڵ مه‌واسن
جێ له شكان هيچ گرێه‌ك نه به‌ستراوه به پێمه‌وه.
جي له ناسنامه ێه‌ك
كه ژنيشمي له نێودا سراوه‌ته‌وه و
عه‌تري ئه‌م چڵه مريه‌مه
كه وا له هيچ ده‌مارێكدا ناوه‌ستي
چيتان داومێ؟
به كام مه‌نزل
كام كه‌لاوه
كه نه‌تانبوو
ده‌مگه‌ينێ!
باوشم پڕ له سه‌فه‌ره و
له‌م هوتێله بێ ئه‌ستێرا
حه‌زم ئاسماني تارانه
كه بينينمي بۆ خۆم ده‌وي
له و رێيگه‌وه ئه‌و ده‌يه‌ويست بگه‌ريمه‌وه رويشت
لاقه‌كانم ئيتر نه‌هاتنه‌وه
چرايێك به تاريكي ئاوينه ما هه‌ڵ مه‌واسن
جێ له شكان هيچي له سه‌ر نه‌نوسراوه.
سه قز ۲۵/۱۰/۱۳۸۹
فریاد شیری